سایتی هەواڵ
سایتی هەواڵ
www.hawall.kurdblogger.com



بسم الله‌ الرحمن الرحیم

« لایکلف الله نفس الا وسعها»

((ئاگادارییه‌ك له‌ سایتی هه‌واڵ))

تا ئه‌م نوسینه‌ لێره‌دا بمێنێت هیچ گۆڕانکارییه‌ك له‌ (سایتی هه‌واڵ) دا ناکاین!!

برایان و خوشکانی ئیمانم به‌ڕێزان میوانانی سایتی هه‌واڵ وه‌ك ئاگادارن که‌ سایتی هه‌واڵ له‌ به‌رواری 2-1-2007 ده‌ست به‌کار بووه‌، وه‌ ته‌نها مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌ بووه‌ تا له‌م ڕێگایه‌وه‌ بتوانین خزمه‌تێك به‌ دینه‌که‌مان بکه‌ین وه‌ سوپاس بۆ خوای په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ی له‌ تواناماندا بووبێت درێغیمان نه‌کردووه‌. بۆیه‌ لێره‌وه‌ سوپاسی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش ده‌که‌ین که‌ به‌ نوسین و پێشنیار سایته‌که‌مانیان ڕازاوه‌تر کردووه‌.

به‌ڕێزان و خۆشه‌ویستان لێره‌وه‌ به‌ دڵێکی ته‌نگه‌وه‌ پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین که‌ له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێکی تایبه‌ت...‌ له‌ به‌رواری 1-2-2008ی زاینیی چیتر ناتوانین به‌رده‌وامبین له‌ گه‌ڵتاندا. بۆیه‌ داوای لێبوردن له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌که‌ین وه‌ داواکارین له‌ خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م کاره‌مانی به‌ خزمه‌تێك بۆ ئیسلام قبوڵکردبێت. وه‌ دوعای خێرمان بۆ بکه‌ن به‌ڵکوو خوای په‌روه‌ردگار کارئاسانیمان بۆ بکات تا بتوانین له‌ ئاینده‌دا به‌ گوڕ و تینێکی باشتره‌وه‌ بێینه‌وه‌ خزمه‌تان.

به‌ڕێزن و خۆشه‌ویستان وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا له‌ به‌ر چه‌ند هۆیه‌کی تایبه‌ت بڕیاری وه‌ستانی سایته‌که‌ماندا،، بۆیه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌م نوسینه‌ لێره‌دا بمێنێت هیچ گۆڕانکارییه‌ك له‌ سایته‌که‌ماندا ناکه‌ین!!

به‌ هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ك

له‌گه‌ڵ ڕێزی ئه‌ندامانی سایتی هه‌واڵ

31-1-2008ی زاینی


,01:00 ,